زانیاری لەسەر دەستبەکاربوونی دوو لیوا ھاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئاشکرادەکرێت
کوردسات نیوز
٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
ھەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەئێستادا دوو لیوا ھاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەشێکن لە سیستەمی بەرگری عێراق و لە پرۆژەیاسای بوودجەدا دوای ئەوەی دەنگیان لەسەردراوە مووچەیان بۆ دابینکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچە بۆ ئەو دوو لیوا ھاوبەشە خەرجدەکرێت و دوای ئەوەش راستەوخۆ دەستبەکاردەبن.



