یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە
کوردسات نیوز
١ی تەمووزی ٢٠٢٣
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی حەوتی ئەم مانگە یەکەمین کاروانی ئەو حاجیانەی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، کە بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەجیان کردووە و تاکو رۆژی ١٢ی ئەم مانگە سەرجەمیان دەگەڕێنەوە.
نەبەز ئیسماعیل وتیشی، ئەو حاجیانەی بە رێگەی وشکانی گەشتیان کردووە، سەرجەمیان پێکەوە و بە یەک کاروان دەگەڕێنەوە، بەجۆرێک رۆژی سێی مانگ پاسەکانیان بەرەو ھەرێمی کوردستان بەڕێدەکەوێت و رۆژی پێنجی مانگ دەگەنەوە شاری ھەولێر.
لەبارەی ژمارەی حاجیانی ھەرێم، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتی، چوار ھەزار و ٦٨٥ کەس لە ھەرێمەوە گەشتی حەجیان کردووە، بەڵام تائێستا چوار حەجییان لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە.



