وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کارکردن لەسەر پڕۆسەی خاڵبەندی پێشبڕکێی وەرگرتن و پرۆسەی وردبینی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا بەردەوامە و بڕیارە لە داھاتوییەکی نزیکدا ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەندرێن.

دەشڵێت، پڕۆسەی ھەڵەچنی پەڕاوی تاقیکردنەوەکان تەواو بوون و لە ئێستادا پڕۆسەی خاڵبەندی و رێکخستنی پێشبڕکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پڕۆسەی وردبینی دەستیپێکردوە و بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی نزیکی داھاتوو ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنرێت.

ئەمساڵ ١٥ ھەزار و ٧٢٨ خوازیار داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنیان لە دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا.