سەرۆک بافڵ: بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین
کوردسات نیوز
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی ھەموو ھەوڵێکی لەوشێوەیە دەوەستینەوە.
سەرۆک بافڵ ھەروەھا دەڵێت، رووداوی سوتاندنی قورئانی پیرۆز بۆ ھەموو کۆمەڵگەی موسڵمانان ئازاربەخشە و ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت.



