سەرۆک بافڵ: دڵگرانم بە کۆچی دوایی فەرماندە حەسەن حەمد كامەلا
کوردسات نیوز
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە:
دڵگرانم بە کۆچی دوایی فەرماندە حەسەن حەمد كامەلا ناسراو بە (حەسەن ئاغای وەرتێ)، پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەم كە نموونەی وەفاداری و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


