دەرباز کۆسرەت رەسول پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە سەرجەم موسڵمانانی جیھان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەکەم، ھیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ گەلەکەمان، خوای گەورە حەجی حاجیانمان قبوڵ بکات و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناومان.
لای گەلی کوردستان ھەمیشە جەژن و بۆنەکان مایەی لێخۆشبوون و برەودانە بە پەیوەندییەکان و کۆتایی ھێنانە بە ناخۆشی، ئومێد دەکەم ئەمساڵ ھەموومان پێکەوە بەگیانی ھەست کردن بە بەرپرسیاریەتی لەئاست داوا رەواکانی گەلەکەمان کۆتایی بە ململانێکان بھێنین و لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندی نێوان لایەنەکان ھەڵبدەینەوە.
دووبارە جەژنی قوربان لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم تێکۆشەرانی گەلەکەمان و کوردستانیان پیرۆز دەکەم.
دەرباز کۆسرەت رەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



