وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی جەژندا ١٦ بۆ ١٧ سەعات کارەبای نیشتمانی دەبێت
کوردسات نیوز
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە بەرھەمھێنانی ٣٨٠٠ مێگاوات کارەبا و بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی کارەبا لە ھەر چوار ڕۆژی جەژندا ١٦ بۆ ١٧ کاتژمێر کارەبا بە ھاوبەشانی دەدات.
باس لەوەشکراوە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرھەمھێنان و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی چاککردنەوە ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی ھاوڵاتیاندا دەبن.



