فراکسیۆنی پارتی داوای کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی پەرلەمانتارەکانی دەکات
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
فراکسیۆنی پارتی بە ئیمزای زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنەکە لە پەرلەمانی کوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوایکردووە، رێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ تەواوبوونی ماوەی ئەندامێتی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی و نوێنەریان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
رۆژی ٣٠ی مانگی رابردوو، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، درێژکردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نادەستوورییە.
.jpg&w=2048&q=75)


