لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری ھەولێر، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و ئەندامێتی قوباد تاڵەبانی و جەعفەر شێخ مستەفا و دەرباز کۆسرەت رەسوول و شاڵاو عەلی عەسکەری و سالار سەرحەد، لەگەڵ وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، کە پێکھاتوون لە فازڵ میرانی و فوئاد حسێن و ھۆشیار زێباری و سیداد بارزانی و زاگرۆس فەتاح و رێبوار یەڵدا و مەحموود محەمەد لە کۆبوونەوەدان.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە کۆبوونەوەدا رەوشی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەردوو حزب و پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ھەروەھا ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

ھاوکات ھەڵسەنگاندن بۆ رووداوەکانی ماوەی رابردووی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت و ئەگەرەکانی بەردەم ھەرێم بۆ داھاتوو تاوتوێ دەکەن.