وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی گرفتێکی تەکنیکی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن کۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئاستی غازی شل لەناو کێڵگەی کۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر کێڵگەکە دروست کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەناچاری بەرھەمھێنانی غاز بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن مەتر سێجا کەم کراوەتەوە، بەھۆیەوە بەرھەمھێنانی کارەبا ١٨٠٠ مێگاوات کەم بووەتەوە.

دەشڵێت لە ئێستادا ھەموو لایەنە پەیوەندارەکان لە ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدان.