سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی فاتیمە محەمەد گورون دەکات
کوردسات نیوز
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...
کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە محەمەد گورون) ھاوسەری تێکۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو (مام رەزا ئەحمەد دێکۆنی) و دایکی ھەڤاڵان کاک خەبات، کاروان، ئازاد و ھەردوو شەھید (ئاسۆ و ئاکۆ) لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی تێکۆشان و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


