قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو خدر ناسر حەجی دەکات
کوردسات نیوز
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...
بەڕێز کاک عادل ناسر
بەرێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خدر ناسر حەجی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (خدر ناسر حەجی)ی برای بەڕێز عادل ناسر تێکۆشەری دێرین و وەزیری پێشوتری کشتوکاڵ و ئاودێری، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (خدر ناسر) کەسایەتیەکی دیاری کۆمەڵایەتی و جوامێر و نیشتمانپەروەر و لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەری کوردستان بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.
ھاوبەشی غەمتانم و پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال



