پارێزگاری سلێمانی زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی ئاشکرادەکات
کوردسات نیوز
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، راگرتنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا بەھۆی کێشەی سیاسی و ئەمنییەوەییە و ھیچ پەیوەندییەکی بە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی چەندین لێکەوتەوە و کاریگەری لاوەکی لەسەر پارێزگای سلێمانی ھەبووە، لەوانەش ھاوردەکردنی کاڵا و شتومەک و ھاتوچۆی گەشتیار لەنێوان ھەردوو وڵاتدا.



