میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ھێرشیانکردووەتە سەر گوندی "ئاقیبێی"ی سەربە ناوچەی شێراوای عەفرین، بەو ھۆیەشەوە سێ سەربازی سوری کوژران.

ھەروەھا بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە ھەرێمی شەھبا سەربازێکی سوپای سوریا کوژرا و سێ سەربازیی دیکەش برینداربوون.

ھەر بەپێی ھەواڵی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا دەوروبەری بارەگایەکی روسیای لە گوندی وەحشی شەھبا بۆردومان کرد، بەڵام ئەنجامی بۆردوومانەکە ئاشکرانەکراوە.