عاسم جیھاد، لە لێدوانێکیدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا وەزارەتی نەوتی عێراق چاوەڕوانی وەڵامی تورکیان بۆ ئەوەی دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام  لەو رووەوە ھیچ ھەنگاوێکی نوێ نەنراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر تورکیا بە وەزارەتی نەوتی عێراقی راگەیاندبوو، ئەوان پشکنین بۆ بۆریە نەوتەکە دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە بومەلەرزەکاندا زیانی بەرنەکەوتووە، بۆیە وەزارەتی نەوتی عێراق تائێستا چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو پشکنینە و وەڵامی تورکیایە، بۆ دەستکردنەوە بە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی سۆمۆو.