نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ١٨ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ خراوەتەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

وتیشی، لەو ١٨ ملیار دینارەی کە ھاتووە، بڕی پێنج ملیاری بەسەر جوتیارانی سلێمانی، بڕی سێ ملیاری بەسەر جوتیارانی ھەولێر و بڕی ١٠ ملیاری بەسەر جوتیارانی دھۆک دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕە پارەیە قۆناغی دووەمی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە و لە قۆناغی یەکەمدا ٤٠ ملیار دینار پارەی گەنم بەسەر جوتیاراندا دابەشکراوە.