کاروان یاروەیس: کۆتایی بەقەیرانی مووچە دێت و پرۆژەکان لەکوردستان دەست پێیدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "ماددەی تایبەت بە پاشکەوت دەنگی ھێنا بەڵام سەرۆکی پەرلەمان زانی سەرۆک فراکسیۆنە سەرەکیەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕازین بۆیە ووتی دەنگی نەھێناوە" و خستنە دەنگدان و ژماردنی دەنگەکان ماوەی ٣٠ چرکەی پێنەچوو.
راشیگەیاند، لایەنی کوردستانی ھەبوو پێی خۆش نەبوو ١٥ ھەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکوک مووچەکەیان لە ھەرێمەوە بخرێتەسەر عێراق چونکە پێانوابوو لەرووی سیاسیەوە لەبەرژەوەندی یەکێتیە، کە بابەتی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان دێتە ئاراوە ھەموو ناکۆکەکانی ناو پەرلەمان دژی کۆک دەبن.
دەشڵێت، ئەگەر کورد خۆی چاک نەکات و یەکگرتوو نەبێت ھەرێم و ناوچە کوردستانیە دابڕێندراوەکان رۆژ لەدوای رۆژ دۆخیان خراپتر دەبێت.
کاروان یاروەیس ئاماژەی بۆئەوەشکرد، کۆتایی بەقەیرانی مووچە دێت و پرۆژەکان لەکوردستان دەست پێیدەکاتەوە، رەتیشمان کردەوە ئیدارەی فرۆکەخانەکانی ھەرێم بخرێتەسەر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق.