فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری رووداوەکە دەکەن و ھیچ ئاماژەیەکیش نییە کە ھێلیکۆپتەرەکە ڕوبەڕوی ھێرشی دوژمنکارانە بووبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رووداوەکە لە رۆژئاوی کوردستان بووە و تیایدا ٢٢ سەربازی ئەمریکی برینداربوون، کە برینی ١٠ سەربازیان سەخت بووە و خراونەتە بەشی چاودێری چڕ.

پێشتریش ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، لەلایەن چەکدارانی داعش و ژمارەیەک گروپی چەکدارییەوە چەند جارێک روبەڕوی ھێرش و پەلاماردان بوونەتەوە.