رێواز فایەق لە تویتێکدا لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، پیرۆزبێت لەو ووڵاتەی کە لە خراپترین دۆخیشدا دامەزراوەکانی بە پێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ ئەکەن، ئیرادەی سیاسی چەندە ناجۆر و ناسازیش بێت ئاراستەی کاری دامەزراوەیی ناگۆڕێت، و سەرباری تێبینی و کەموکوڕیش ھێشتا خەڵک بە ئومێدەوە لە دامەزراوەکانی ئەڕوانێت.

دەشڵێت، لە ھەرێمی کوردستان دوو خولی پێنج ساڵی پەرلەمان کۆتاییپێھات و پەرلەمان و پەرلەمانتاران بە پاساوی نالۆژیکی لە جێبەجێکردنی گرنگترین ئەرکیان  بێبەشکران.

رێواز فایەق باسی لەوەشکردووە، بەشی زۆری ئەو شەڕەی برایە بەغداد و کەس تێیدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەبوو لە پەرلەمانی کوردستان بکرایە و یەکلایی بکرایەتەوە و بەڵێنەکانی ھەڵبژاردنیان جێبەجێ بکردایە، لێرە گۆشتی یەکتریشمان بخواردایە ئێسقانی یەکتریمان نەدەشکاند.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھیچ مەکەن تەنھا سەیری پرۆسەی دەنگدان لەسەر گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بکەن، تێدەگەن چیمان بە  قەوارەکەمان و بە ھاووڵاتیانمان و بە خۆمان و بە دامەزراوەکانمان کردووە.