وەفدێکی باڵای پیشەسازی و کشتوکاڵی ئەمریکا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
سەرچاوەیەکی باڵا لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەردانی وەفدەکە لەلایەن ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکییەوە رێکخراوە و ١٠ گەورە کۆمپانیای ئەمریکی بەشداردەبن تێیدا.
وتیشی وەفدەکە چەندین کۆبوونەوە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن تا لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی پیشەسازی و کشتوکاڵی ھەرێم بن و ھانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بدەن لەو بوارانەدا کاربکەن.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، ئەندامانی وەفدەکە ١٨ی ئەم مانگە دەگەنە ھەرێمی کوردستان و سێ رۆژ دەمێننەوە، بەشێک لە کۆمپانیا بەشدارەکانیش سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکەن.



