زانیاری نوێ لەبارەی شەڕەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی سلێمانییەوە
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
عەمید ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەھۆی شەڕەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی سلێمانییەوە ژمارەی تۆمەتباران بەرز بۆیەوە بۆ ٣٥ کەس کە پۆلیسی سلێمانی دەستگیری کردوون و بریندارانیش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستیشبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە گەڕەکی شارەوانی سلێمانی بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان دوو خێزان رویداووە کە لە شەڕەکەدا دەمانچە و چەقۆ و دار و بەرد بەکارھێنراوە.
وتیشی، بەھۆی شەڕەکەوە نۆ کەس برینداربوون و شەش کەسیان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر کە دوو کەسیان بە فیشەک برینداربوون.