قوباد تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو قەشە فرەنسیس جبرائیل شیر کرد
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە....
بەڕێزان خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو قەشە فرەنسیس جبرائیل شیر
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ریش سپی و کەسایەتی دیاری مەسیحیەکانی شەقڵاوە (قەشە فرەنسیس جبرائیل شیر)، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و ھەموو مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و بەتایبەت مەسیحییەکانی شەقڵاوە دەکەم. خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران