د.فوئاد مەعسوم: یەکێتی پێویستیەکی مێژوویی ئەوێ رۆژێی کوردستان بوو
کوردسات نیوز
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
کەسوکاری سەربەرزی شەھیدانی شۆڕشی نوێ
جەماوەرو تێکۆشەرانی یەکێتی
سەرۆک و سەرجەم ھەڤاڵانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیە شۆڕشگیڕو خەباتکارە دێرینەکەمان پیرۆز بێت لەھەموان .
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەرۆژگارێکدا ھاتەکۆڕی تێکۆشان و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانەوە کە پێویستیەکی مێژووی ئەوێ ڕۆژێی کوردستان بوو، یەکێتی لەوساتەوە بێ ماندووبون و بێ پسانەوە درێژەی بەو خەبات و تێکۆشانە داوەو ڕوباری خوێنی شەھیدەکانیشی باشترین گەواھیدەری ئەو مێژووە پڕ شانازیەیەتی.
ئەمڕۆ لەکاتێکدا یادی دامەزراندنی یەکێتیەکەمان دەکەینەوە کە:لەھەموو ساتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی ناوخۆیی و سازانی نیشتیمانی و ھەوڵدان بۆ ئاشتەوایی ھەیە تا بتوانین خەونی لەمێژینەی شەھیدەکانی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان بەدیبھێنین .
لەم یادەدا سڵاوو لە ماندوبون و تێکۆشان و رابەرایەتی دەیان ساڵەی ھەڤاڵ مام جەلال کە ماندوونەناسانە ھەموو تەمەنی تەرخانکرد بۆ گەل و وڵاتەکەی .
سڵاو لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ماندوانی رێگای سەرخستنی یەکێتی .
سڵاو لە ھەموو دڵسۆزانی ئەمڕۆو سبەی و دواڕۆژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
د.فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆماری پێشوی عیراق و
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ی ن ک