مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەخرێتە سەر بەغداد
هیوا
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣
مەریوان نادر ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەنگدرا لەسەر گواستنەوەی راژە و مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ سەر بەغداد.
ئەوەشی خستووەتەڕو، گواستنەوەی راژە و مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و تەواوی ناوچە دابڕێندراوەکان لە میلاکی حکومەتی ھەرێمەوە بۆسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی، یەکێکبوو لە بەڵێنەکانی یەکێتیی و لە کۆتاییدا ھاتەدی.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت، حزبەکەیان لەسەرەتای پێکھێنانی حکومەتەکەی سودانی، رێککەوتنی کردبوو کە مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە ناوچە دابڕێندراوەکان بخرێتەوەسەر بەغداد و لەم بارەیەوەشەوە لایەنەکان بەڵێنەکانیان بەرامبەر یەکێتی جێبەجێکرد.