حکومەتی ھەرێم ٢ ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون تەرخان دەکات
رێبوار
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢ ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕووبەرووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون،و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستیی گشتی لە ھەرێمی کوردستان.
نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی عێراق لەزیادبووندایە و بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەسەرەتای ئەمساڵەوە ١٢٨ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوەو ١٨ توشبوویان گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقارن.