وەزارەتی کارەبا: کێشەی سوتەمەنی و ھونەری رێگرن لە دابینکردنی کارەبای ٢٤ سەعاتی
گۆران
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بۆ کارەبای ٢٤ سەعاتی، حەوت ھەزار مێگاوات کارەبا پێویستە و لەو بڕە زیاتر توانایان ھەیە، بەڵام نەبوونی سوتەمەنی رێگرە لە بەرھەمھێنانی، بۆیە تا ٤٥٠٠ مێگاوات کارەبا دەتوانن بەرھەمبھێنن.
ھاوکات عەلی ئیسماعیل بەڕێوەبەری پێوەری زیرەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدواداچوونی سەربە وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، لە چەندین شوێن پڕۆژەی پریپەید سەرکەوتوو بووە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی سێ بۆ شەش مانگ تەواوی سیستەمەکە بەسەر ھاوبەشانی پێوەری زیرەکدا لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت.