پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەکات
هادی
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣
هادی
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەپێی نووسراوێکی رەسمی کە لە 13ی ئەیلوولی 2026 دەرچووە، هەرسێ وەزارەتی (داد، دارایی و ئابووری، و پلاندانان)ی راسپارد بۆ ئەنجامدانی بەدواداچوونی ورد و ئامادەکردنی تێبینی و سەرنجی یاسایی و دەستووری لەسەر پڕۆژەیاساکانی فیدراڵیی تایبەت بە قەرز و بەخشینەکان.
ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی رێگری لە پێشێلکردنی مافە داراییەکانی هەرێم و دەستەبەرکردنی شایستە فیدراڵییەکانێتی.
لە نووسراوەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی (106)ی دەستووری عیراق کراوەتەوە، کە بە روونی ئاماژە بەوە دەکات دەبێت هەرێمی کوردستان بەشی شایستەی خۆی لە هەر قەرز و هاوکارییەکی نێودەوڵەتی وەربگرێت کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە وەردەگیرێت.
هەروەها فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونیکردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشدار بووە لە دانەوەی قەرزە نێودەوڵەتییەکان و سوودە کەڵەکەبووەکانیان، بۆیە لە رووی یاسایی و ئەخلاقییەوە مافی رەوای خۆیەتی کە لە کاتی دابەشکردنی قەرز و بەخشینە نوێیەکاندا، بنەما دەستوورییەکان وەک خۆیان بەرجەستە بکرێن.
لە کۆتاییدا جەختکراوەتەوە کە ئەم پڕۆژەیاسایانە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر داھات و سەربەخۆیی دارایی هەرێم هەیە، بەوەش پێویستە لە تەواوی قۆناغەکانی تاووتوێکردن و پەسەندکردنیاندا لە ئاستی فیدراڵیدا، بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی، هاوبەشیی راستەقینە و دادپەروەری بەتەواوەتی رەچاو بکرێن.
سەرچاوەیەکی رەسمیی ئیماراتی وەڵامی راپۆرتێکی رۆژنامەی "هارتس"ی ئیسرائیلی دایەوە کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو ئەبو زەبی پێش حەوتی تشرینی یەکەم هۆشداریی دابووە ئیسرائیل لەبارەی هێرشێکی نزیکی بزووتنەوەی حەماس.
سەرچاوە ئیماراتییەکە لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەی "زە ناشناڵ"دا روونی کردەوە کە وڵاتەکەی بابەتی ئەمنی لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لەگەڵ وڵاتانی تر تاوتوێ دەکات، نەک لەسەر ئاستی سەرکردەی وڵاتان.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات جەختی کردەوە کە حکومەتی وڵاتەکەی لێدوان لەسەر ڕاپۆرت و گومانکارییەکانی ڕاگەیاندنەکان لەبارەی گفتوگۆی سەرکردەکان نادات.
ئەم وەڵامەی ئیمارات دوای ئەوە هات کە "هارتس" ئیدعای کردبوو محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات پێش وادەی هێرشەکەی حەوتی تشرینی یەکەم، بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی لە رودانی هەنگاوێکی گەورەی حەماس و یەحیا سنوار ئاگادار کردووەتەوە؛ لە بەرانبەردا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی بەتەواوەتی ڕەت کردەوە.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی تۆمەتەکانی کۆشکی سپی داوەتەوە و رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی تاران دەکرێن، تاوانبارکردنی کردەوەکانێکە کە واشنتۆن خۆی ئەنجامی دەدات.
بەقائی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: تۆمەتە درێژخایەنەکانی کۆشکی سپی بۆ سەر ئێران، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر و بە وردی، وەسفی هەمان ئەو کردەوانە دەکەن کە ئەمریکا خۆی ئەنجامی داون یان پشتیوانیی لێ کردوون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی روونکردەوە کە ئەم جۆرە پێچەوانەکردنەوەی راستییانە سەیر نین، چونکە بە وتەی ئەو خراپەکاران هەڵدێن، تەنانەت کاتێک کەسیش راویان نەنێت.
ئەم وەڵامەی تاران دوای ئەوە هات کە ئانا کیلی، جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی تۆمەتی ئەنجامدانی هێرش لە گەروی هورمز و بەئامانجگرتنی ئەمریکییەکانی ئاڕاستەی ئێران کردبوو و ئیدعاى کردبوو کە ئێران تاقە لایەنە تاوانی جەنگی ئەنجامدابێت.