زیاتر لە ٩٢٥ ھەزار ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان دەژین
هادی
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣
سەنتەری ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی لە ھەرێم بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ٩٢٥ ھەزار و ١٨ پەنابەر لە ھەرێم دەژین، لەو ژمارەیەش ٦٦٤ ھەزار و ٢٣٧ پەنابەریان ناوخۆیین.
ھەر بەپێی ئامارەکە، ٢٤١ ھەزار و ٩٣٧ پەنابەری سوری لە ھەرێم نیشتەجێبوون و ٨ ھەزار و ٤٧٩ پەنابەری تورکی و ١٠ ھەزار و ٥٤٨ پەنابەری ئێرانی و ٧٣٦ پەنابەری فەلەستینی و ٨١ پەنابەری وڵاتانی جیاواز لە ھەرێمی کوردستان دەژین.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ٤١% ی ئەو پەنابەرانە لە پارێزگای ھەولێر و ٤٠% لە دھۆک و ١٩% لە سلێمانی نیشتەجێبوون، تەنیا ٣٠% ی ئەو پەنابەرانە لە ناو ٣٦ کەمپ دەژین و ٧٠% لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.