باڵیۆزی ئەمریکا داوا دەکات ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد لە تویتێکدا رایگەیاند، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان قسەی کردووە و دەستخۆشی لێکردوون بۆ گفتوگۆ سەرکەوتووەکەیان و ئەو پێشکەوتنەی بەدەستھاتوو لە چوارچێوەی ئەنجومەنی وەزیران.
باڵیۆزی ئەمریکا راشیگەیاند، ھانی ھەردوولا دەدەن لەسەر بەھێزکردنی ھاریکارییەکانیان لە بوارە لەپێشینە ھاوبەشەکانیان و چاکسازییەکانی پێشمەرگە و کاری تایبەتمەند لە بواری مافی مرۆڤ و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کۆتایی ئەمساڵ.