کۆمپانیای HKN_ی ئەمریکی بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێم دەستپێدەکاتەوە
گۆران
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣
کۆمپانیاکە لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، لە ٢٥ی مانگی نیسانی رابردووەوە رۆژانە ٢٢ ھەزار بەرمیل نەوتیان لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستاندا فرۆشتووە، پێشبینیش دەکات کە تا ئەو کاتەی ھەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە رۆژانە ئاستی فرۆشتنی نەوت لە ٢٥ ھەزار تا ٥٠ ھەزار بەرمیل بەرز بکەنەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی راگرتنی ھەناردەوە کۆگاکانیان پڕبوە و لە ١٩ نیساندا کارکردنیان راگرتووە.
دەشڵێت، زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتیان ئەمبار کردوە و لە ئێستاشدا لە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان لێی دەفرۆشن.