رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ھەڵبژاردن ئەنجام درا، سبەی یەکێتی لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆکان و  ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، کۆدەبێتەوە.

ھاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە شاری ھەولێر کۆدەبنەوە و دوایین ھەنگاوەکانی تایبەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆش لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی سەبارەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، مەکتەبی ھەڵبژاردنی ھەردوو حزب بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.