وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وەزارەتی ناوخۆ ئاسانکاری کردووە تا کارمەندانی کەرتی گشتی"مەدەنی و سەربازی"کە موچەکانیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە بتوانن بە شێوەی یاسایی لە دوای دەوامی رەمسی شوفێری تاکسی بکەن و ببنە خاوەن لۆگۆی تاکسی.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دەرفەت دراوە، ھەموو تاکسییەک لە شار وشارۆچکەکانی ھەرێم تا ١٥ی تەمموزی داھاتوو ئەوانەی لۆگۆیان نەکردووە یان لێیان کردۆتەوە لۆگۆ بکەن، بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارە دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی ھاتوچۆ لە کاتی بینینی تاکسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت بە بڕی ٤٠ ھەزار دینار و بە سیستم بۆی ڕەوانە بکرێت.

ھەر شوفێرێکی تاکسیش لە ماوەی مانگێک بڕی ئەو سزایەی دەکەوێتە سەری یەکلانەکاتەوە، سزاکەی دەبێتە دوو بەرامبەر.