سبەینێ تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەبێت
هادی
١٩ی ئایاری ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەناوچە شاخاوویەکان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕیت، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری زیاد دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک لەزۆربەی ناوچەکانی ھەرێم، ھەروەھا مەودای بینین لە نێوان شەش بۆ ھەشت کیلۆمەتر دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، رۆژی شەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، دابارین بەشێوەی تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەبێت و لە ناوچە شاخاوویەکان کاریگەیەکەی زیاتر دەبێت.
ھاوکات پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت و خێرای باش مامناوەند دەبێت.