غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەبارەت بە کەمبونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق و گرفتی جوتیاران راپۆرتیان ئامادە کردوە بۆ حکومەت بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر لەگەڵ تورکیا ھەماھەنگی تەواو بکات بۆ چارسەرەرکردنی قەیرانی ئاو ،چونکە بەشێکی زۆر ئاوی عێراق لە تورکیاوە دێت.

وتیشی، لە ئێستادا ئەو کۆبوونەوانەی لەگەڵ تورکیا کراون بۆ ئەمساڵ باشبووە، بەڵام بۆ داھاتوو پێویستە عێراق رێوشوێنی تر بگرێتەبەر و قەیرانی ئاو چارەسەر بکات، چونکە ئەو بابەتە بووە بە پرسێکی مەترسیدار و تورکیاش ئاوی کردووە بە چەکێک و لە پرسە سیاسییەکاندا بەرامبەر عێراق بەکاری دەھێنێت.