فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، توانای بەرھەمھێنانی ئەو وێستگەیە، ٢٥ مێگاوات کارەبایە و ژمارەیەکی زۆر پەنەڵ لەخۆدەگرێت و دەکەوێتە گوندی منارەی دەوروبەری ھەولێر، وێستگەکە ژینگەدۆستە و ئەو کارەبایەی بەرھەمیدەھێنێت بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە.

تێچووی پڕۆژەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە و روبەرەکەی ٥٩٠ دۆنم زەوییە و لەماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواودەکرێت.

لە ھەرێمی کوردستان، دوو وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بەخۆر ھەیە، کە توانای بەرھەمھێنانی سێ مێگاوات کارەبایان ھەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکومەت بڕیاریداوە وێستەگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا بە گوژمەی ٢٣٥ ملیار دینار و توانای بەرھەمھێنانی ١٠٠ مێگاوات کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروستبکات.

لەئێستادا ٢٠٪بۆ ٣٠٪ی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان لە وزەی خۆرە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەیەوێت رێژەکەی بەرزتر بکاتەوە.