دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژی دوو مامۆستاکەی ھەولێر بەڕێوەدەچێت
هیوا
١٨ی ئایاری ٢٠٢٣
رۆژی ٣٠ی نیسانی ئەمساڵ یەکەم دادگاییکردنی بکوژی ھەر دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو، بەڵام لەسەر داوای پارێزەری تۆمەتبارەکە، دادوەر بریاریدا بە دواخستنی دادگایکردنەکە بۆ ئەمڕۆ.
پێشتریش برزۆ سەعید پارێزەری دۆسیەی کوژرانی دوو مامۆستاکە رایگەیاندبوو، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی پزیشکی، تۆمەتباری رووداوەکە ھیچ کێشەیەکی دەروونی نییە و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی بەوەداناوە کە پێشوەخت ئامادەکاری بۆ کوشتنی دوو مامۆستاکە کردووە.
رۆژی ٢٨ی حوزیرانی ساڵی رابردوو کەسێک بەچەک دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدینی کوشت و پاسەوانێکی زانکۆکەشی بریندار کرد، لەسەر ئەو رووداوەش تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە و باوکی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.