شەپۆلێکی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە
١٣ی ئایاری ٢٠٢٣
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دیاردەی خۆلبارین حاڵەتێکە ساڵانە لە وەرزی بەھار و پاییزدا چالاک دەبێت، چونکە جیاوازی و گۆڕان لە پلەکان گەرما بە خێرایی روودەدات.
وتیشی، بەھۆی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خێرایی با بە ئاڕاستەی رۆژئاوا، بوەتەھۆی خۆڵبارین لە ناوچەکانی کەرکوک و ھەولێر و سلێمانی و گەرمیان و کەم بونەوەی مەودای بیین.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی راشیگەیاند، کگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە دوای نیوەرۆی رۆژی یەک شەممە بەرەو لاوازبوون دەچێت.