پەروین بوڵدان لە ئاھەنگی بانگەشەی پارتی سەوز لە شاری وانی باکوری کوردستان رایگەیاند: سبەینێ مێژووی وان و تورکیا دەنووسنەوە، جارێکی دیکە دەڵێن خاوەن ئیرادەن و وەک پارتی چەپی سەوز یەکەم دەبن. ئەم جۆش و خرۆشە دیارە، خەڵکی وان بڕیاری خۆی داوە.

وتیشی کۆتایی بە دوژمنی کورد دەھێنن، متمانەیان بەخۆیان ھەیە، ئەوانەی لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی بێدەنگ بوون، دەڕۆن و پارتی چەپی سەوز کار بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و دادپەروەری و ئارامی دەکات.
پەروین بوڵدان دەڵێت، لەسەر ئەم خاکەبووین و دەشبین، شکۆ و ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە دەگەڕێنینەوە.