پێشبینی خۆڵبارین دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمەباران دەبارێت
کوردسات نیوز
١٣ی ئایاری ٢٠٢٣
بەپێی ئەو پێشبینییەی کە ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی کردووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و ھەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشینیی دەکرێت بەھۆی زیادبوونی خێراییی با، تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە و بەو ھۆیەوەش مەودای بینین کەم دەبێتەوە.
راشیگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، خێراییی با چالاکتر دەبێت بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا چڕتر دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما، دوو پلە دادەبەزن.