جوتیار عادل: ھەموو رێکارەکانی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم تەواو بووە
ڕێبوار
١٢ی ئایاری ٢٠٢٣
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیایان ئاگادارکردووەتەوە، کە رۆژی شەممە ١٣ی ئایار، ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە دەستپێدەکەنەوە و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ، کۆمپانیای بوتاشی تورکی لە ھەناردەکردنەوە و بارکردنی نەوت ئاگادارکردووەتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند، رێککەوتنەکان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوتی خاو لە رێگەی بەندەری جەیھان و بەپێی ئەو میکانیزمانەی کۆمپانیای سۆمۆ پشتیان پێدەبەستێت تەواوکراون.
ھەروەھا جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاندووە، ھەموو رێکارەکانی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بووە.
رۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ئەمساڵ، دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، سکاڵایەکی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق یەکلاییکردەوە و بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیرا، دواتریش لە ٤ی ٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، رێککەوتن ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەستپێبکاتەوە.