بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەبارەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری ورد دەخاتەڕوو
ئامەد
١٠ی ئایاری ٢٠٢٣
محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، حکومەت پابەندە بەوە مووچەی فەرمانبەران بدات. ئەو مووچەیەی نەدراوە لەئەستۆی حکومەتە و پێویستە بیدات. بەڵام لەئێستادا حکومەت ناتوانێت پلانێک دابنێت بۆ ئەوەی لەداھاتوویەکی نزیکدا ئەو پارانە بدرێتەوە.
وتیشی، حکومەتی ھەرێم پێویستە لەگەڵ بەغداد ڕێککەوتنێکی تایبەت بکات سەبارەت بەو بابەتە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ دانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان، پێویستە نرخی نەوت بەشێوەیەکی زۆر بەرزبێتەوە و پارەی یەدەگ ھەبێت، یان لە رێگای خشتەیەکەوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچە رێژەیەک بدرێتەوە، بەدووریشی زانی لەم قۆناغەدا مووچە پاشەکەوتکراوەکان بدرێنەوە.