وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی ھاوبەشانی ئاو کە قەرزی کرێی ئاویان لەسەر کۆبووەتەوە و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی ھاووڵاتییان بە گشتی، بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بە ڕێژەی ١٥٪ بۆ ماوەی تەنیا یەک مانگ درێژ کرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، درێژکردنەوەی بڕیارەکە دوای ھەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی  کرێی ئاو و داواکارییەکی زۆری ھاووڵاتییان بۆ ئەم بابەتە و سوودمەندبوونی ھەزاران ھاووڵاتی لە بڕیارەکە، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە ئێستاوە تا ١٠/٦/٢٠٢٣ و لەمڕۆوە ھاووڵاتییان دەتوانن دەست بە مامەڵەی سوودمەندبوون بکەن و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی سوودمەندبوون ھەموو ئاسانکارییەک بۆ دەکەن.