دوومانگە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا راگیراوەو ھیچ وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنەوەی لە ئارادا نیە، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند، لە پرۆژە یاسای بودجەدا بڕی ھەناردەی نەوت رۆژانە بە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل دیاریکراوەوئەگەر نەوتی ھەرێم ھەناردە نەکرێت بڕی ھەناردەی نەوت بۆ ٣ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار بەرمیل کەمبێتەوە، ئەوەش قەبارەی کورتھێنان زیاد دەکات، لەبەرئەوەی حکومەتی عێراق داھاتی نەوتی ھەرێمی خستووەتە نێو پرۆژە یاسای بودجە.

وتیشی، ئەگەر ھەرێمی کوردستان نەوت ھەناردە نەکات ھیچ بڕە پارەیەک لە بەغداد وەرناگرێت ئەوەش دەبێتە کێشەیەکی تر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم. بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، وادەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دیارنیە و پێدەچێت بکەوێتە دوای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا.