الیژنەی یاسایی داوا دەکات ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وڵاتانی دەرەوە ھەڵبوەشێنرێتەوە
هەژار
٧ی ئازاری ٢٠٢٣
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکۆبونەوەیەکی نێوان ھەردوو لیژنەی یاسایی و ھەرێم و پارێزگاکاندا لەبارەی ھەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان، باس لە چەند بڕگە و خاڵێکی یاساکە و تەمەن و بڕوانامەی کاندید و سیستمی ھەڵبژاردن کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەی یاسایی بڕیاریداوە بەڕەسمی پێشنیازێک بخاتەڕوو بە مەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و دەنگدان لە وڵاتانی دەرەوە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە ھیچ سوودێکی نییە و لە رووی دارییشەوە بودجەیەکی زۆری پێویستە.



