ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاندوە، بە پێی ئامارە نارەسمییەکان نزیکەی یەک ملیۆن کرێکاری بیانی، کە زۆرینەیان ئاسیایی و خەڵکی وڵاتانی تری عەرەبین لە رێگەی کۆمپانییا ئەھلییەکانەوە ھێنراوەنەتە ناو خاکی عێراق و رکابەری دەستی کاری ناوخۆ دەکەن.

ھەروەک ئاماژەی کردوە بەوەی کە نزیکەی ١٧٠ ھەزاریان بە رەسمی تۆمار کراون و ئەوانی تر بە نایاسایی لە وڵاتدان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەشی راگەیاندوە، کە لیژنەیەکیان پێکھێناوە بۆ دیراسەکردنی رەوشەکە و رێکخستنەوەی بوارەکە لە چوارچێوەیەکی یاساییدا.