بەپێی ئامارێکی تایبەتی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ١٢ ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی توشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بوون، لە پارێزگای سلێمانی زیادیکردووە و ساڵانە ژمارەی توشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە روو لەھەڵکشانە.

بەپێی ئامارەکە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە، لەساڵی ٢٠١١ لەپارێزگای سلێمانی تەنیا ٧٥ کەس بووە، لەکاتێکدا ئێستا ژمارەی توشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە زیادیکردووە بۆ زیاتر لە دووھێندە، ساڵی رابردوو ١٥٧ توشبووی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە لەپارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.