بڕیاربوو ئەمڕۆ، لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی کورسی کۆتاکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کۆببنەوە، بەڵام بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی یەکێک لە ئەندامانی وەفدەکە، کۆبوونەوەکە دوادەخرێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز بڕیارە ڕۆژی دووشەمە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.

رۆژی ٢٨ی مانگی رابردوو دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە ھەولێر کۆبوونەوە، رێکەوتن ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بە چوار بازنە بێت و نیوەی بە لیستی کراوە و نیوەی بە لیستی داخراو بێت، ژمارەی کورسی بازنەکانیش لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت و ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی عێراقیش بکرێت، بۆ سودوەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق.