ھەر بەپێی زانیارییەکان، وەفدی ھەرێمی کوردستان چەند پێشنیارێکیان خستووەتەڕوو، بەڵام پێشنیازەکان لەگەڵ خواستی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ناگونجێن، بۆیە بڕیار دراوە لیژنەیەکی ھاوبەش، وردتر لێکۆڵینەوە لەم پرسە بکات و لەماوەیەکی کورتدا رەشنوسی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز ئامادەبکەن، بینێرنەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی دواتر رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

حکومەتی عێراق ئامادەیە ھەموو خەرجییەکانی حکومەتی ھەرێم بە تەواوی مووچەوە بگرێتە ئەستۆ بەمەرجێک پرسی دەرھێنان و فڕۆشتی نەوت لەدەستی وەزارەتی نەوتی عێراقدا بێت.