کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی رابردوودا ئاستی بەرھەمھێنانی غاز بەڕێژەی ١٪ بەرزکردووەتەوە، ھاوکات لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوودا  توانای بەرھەمھێنانی لە رێگەی کێلگەی غازی کۆرمۆر رۆژانە بەبڕی ٥٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزکردووەتەوە، لە رۆژی ١٤ی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵیشەوە ئاستی بەرھەمھێنانی غازی سروشتی رۆژانە ٥٠ ملیۆن پێ سێجا زیادبووە و لە ٤٥٠ ملیۆن پێ سێجاوە بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزبووەتەوە.

کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدان بە کێڵگەی کۆرمۆر، چوار بیریان ھەڵکۆڵیوە لەو پێنج بیرەی پلانیان بۆ داڕشتبوو. 

ھەروەھا کۆی داھاتی کۆمپانیاکە کە گەورەترین کۆمپانیایە کە لە کەرتی غازی سروشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات، لە ٢٠٢٢دا بەراورد بە ٢٠٢١ بەڕێژەی ٥٣٪ بەرزبووەتەوە بۆ ١٩٦ ملیۆن دۆلار.