ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت تاوتوێی نزمبوونەوەی بەھای دیناری کرد
رێبوار
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت راگەیەنراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکان و رێکارەکانی حکومەت بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران روونکردنەوەیداوە لەبارەی چارەسەرەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی نزمبوونەوەی بەھای دینار لەسەر توێژە ھەژار و پەراوێزخراوەکان و ئەو گۆڕانکارییانەی لە پۆستەکاندا کراون و پەیوەندیدارن بە گۆڕانکارییەکانی بەھای دینار.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەشدا ئامادەبووان تاوتوێی ئەو یاسا گرنگانەیان کردووە کە پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندبکرێن بە تایبەت پڕۆژە یاسای بودجە.